Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ئیسرائیل و لوبنان لە ئەنجامی نێوەندگیری واشنتن هەنگاوی نوێیان ناوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیری ئەمەریکا هەنگاوی سەرەتایییان ناوە بۆ پێشخستنی دانوستانە دووقۆڵییەکان لەسەر پرسە مەدەنییەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ دەنگی ئەمەریکا ناردووە، ئاماژەی بەوە کردووە لە دوایین خولی دانوستانەکانی ڕۆما لە مانگی هەشتدا، نوێنەرانی ئیسرائیل و لوبنان بۆ یەکەمین جار باسیان لە پرسە مەدەنییە گرنگە ڕاستەوخۆکان کردووە کە جێگەی نیگەرانی هەردوولا بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، میشێڵ عیسا باڵیۆزی لوبنان و مایک هاکەبی باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی ژمارەیەک دەستگیرکراو ولە بەرامبەردا لوبنان هاوکاری ئیسرائیل دەکات لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو جووە لوبنانیانەی کە بێسەروشوێن بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سوپاسی حکومەتەکانی ئیسرائیل و لوبنانی کرد بۆ ئەم هەنگاوە و هیوای خواستووە ئەم هەنگاوانە بتوانن ڕێگە خۆش بکەن بۆ فراوانکردنی دانوستانەکان لەسەر پرسە مەدەنییەکانی دیکە.

واشنتن هەروەها ڕایگەیاندووە بەردەوام دەبێت لە ئاسانکاری بۆ گفتوگۆی ڕۆژانەی ئیسرائیل و لوبنان و بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی خولی داهاتووی دانوستانەکانی ڕۆما دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەمریکا پابەندە بە جێبەجێکردنی تەواوەتی چوارچێوەی سێ قۆڵی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG