Accessibility links

فواد حسێن لەگەڵ بەرپرسی نوێی کاروباری ئەمەریکا لە بەغدا کۆ دەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی سزاکانی ئەمەریکا

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ستیڤن فەیگێن، بەرپرسی نوێی کاروباری ئەمەریکا لە بەغدا کۆ بوویەوە بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە گەمارۆ ئابوورییە نوێکانی واشنتن دژی کۆماری ئیسلامی و دەرئەنجامە ئەگەرییەکانی بۆ سەر عێراق.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە،3ی مانگی نۆ لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان تاران و بەغدا لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆیان بووە.

بە گوێرەی پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق، هەردوولا هەروەها پێداچوونەوەیان بە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و پرۆسەی تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت و هەوڵەکانی حکومەت بۆ قۆرخکردنی چەک کردووە. هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە سەفەرەکانی داهاتووی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دەرەوە و هەوڵەکانی بەغدا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG