سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوودا بۆ سەر ئێران "زۆر بە سەختی لێماندان."
هەروەها باسی ئەنجامەکانی ئەو هێرشانە کرد و وتی "هەموو ئەو کەلوپەلە نوێیانەمان تێکشکاند کە دەیانویست لە کەنارەکانی گەرووی هورمز دروستیان بکەن، کە هەندێکیان بۆ هێرشکردن بوون و هەندێکیان بۆ بەرگرییکردن."
هەروەها ئەوەشی وت "دەیانویست کەشتییەکان ببینن، ناتوانن کەشتییەکان ببینن، لەبەرئەوەی ڕاداریان نیە، ڕادارەکانمان تەقاندنەوە."