ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە بەردەوامبوونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و وتی دەرئەنجامەکانی ئەم قەیرانانە بەربڵاون.
گۆتێرێس ئێوارەی سێشەممە،1ی مانگی نۆ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند ڕێککەوتنەکان و ئاگربەستەکان بە بەردەوامی پێشێل دەکرێن و هێرشەکان بەردەوامن.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە لایەنەکانەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن و جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت ڕێز لەو ڕێککەوتنانە بگیرێت کە کراوە هەروەها یاسا و ڕیسا نێودەولەتییەکانیش لەبەرچاو بگیرێن.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها جەختی لە هەنگاونان بەرەو چارەسەری سیاسی کردەوە و وتی لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە دانوستان هەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام؛ ئاشتییەک کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت، لەوانەش میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی ڕێکخراوەکە.