Accessibility links

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا: هێزەکانمان چەند پێگەیەکی سوپای پاسدارانیان بۆردومان کرد

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سینتکۆم) لە پێگەی خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ کاتژمێر دوازدەی نیوەڕۆ بەکاتی واشنتن هێزەکانی ئەمەریکا دەستیانکرد بە بۆردوماکردنی ئامانجەکانی سوپای پاسدارانی ئێران."

هەروەها باس لەوەشدەکات "ئەو هێرشانە لە دوای هەوڵەکانی سوپای پاسداران دێن بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیوانیی بازرگانی لە تەنگەی هورمز و سەربازەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە."

لەلایەکی دیکەوە راپۆرتی جۆراوجۆر باس لە چەندین تەقینەوە دەکەن لە چەند شارێکی باشووری ئێران، لە نێویاندا بەندەر عەباس و دورگەی قشم. لە هەمان کاتدا هەواڵی تەقینەوەکان لە چابەهار و کۆناراک بیستران.

تاوەکو ئێستا شوێن و ئامانجی هێرشەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراونەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG