دوناڵد ترامپ لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هێزە ئەمەریکاییەکان کە لە ئوردن جێگیرن، وتی ئەمەریکا وەڵام دەداتەوە و گورزێکی توند لە کۆماری ئیسلامی دەدات.دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ''زۆر بە توندی لە ئێران دەدەنەوە.''
پەیامنێری باڵای فۆکس نیوز، تێری یۆنگست بڵاویکردووەتەوە ترامپ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندووە "ئێمە بە توندی لێیان دەدەین." سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم کردەوەی کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نابێت.
ڕۆژی دووشەممە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ فۆکس نیوز سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بە هێرشەکەی ئێران لە ڕۆژی یەکشەممە کرد و گوتی ''هەموو موشەکە ئێرانییەکانمان تێک شکاند جگە لە دانەیەکیان کە زانیمان بە شوێنێکی گرنگ ناکەوێت.''
هەروەها گوتی کە ''ئێرانییەکان دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن، بەڵام متمانەیان پێ ناکەین و هێشتا بڕیارم نەداوە کە لەگەڵیان کۆبوونەوە بکەین.''