Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئێران بە فەرمی وڵاتێکی شکستخواردووە

ترامپ
ترامپ

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروثدا ڕایگەیاند ''ئێران بە فەرمی نەتەوەیەکی لەبەریەک هەڵوەشاوە و شکستخواردووە.''

ترامپ نووسیویەتی کە ئێران هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی نەماوە و دراوەکەی لەناو چووە کە تەنانەت ناتوانن موچەی پۆلیسەکانیان بدەن و ڕێژەی هەڵاوسان لەم وڵاتەدا 300%یە. هەروەها سەرکردەکانیان ناتوانن چیتر ڕێبەرایەتیی وڵاتەکەیان بکەن.

لەسەر توندوتیژییەکانی ئێران بەرانبەر بە هاووڵاتییانی ترامپ نووسیویەتی کە ئێران ''زیاتر لە سەد هەزار هاووڵاتیی خۆی کوشتووە و دەبێت بێزار بن لەو تاوانە بەردەوامانەی کە ئەنجامی دەدەن.''

شایەنی باسە ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمەریکا دوای ئاڵۆزییەکانی ڕۆژی یەکشەممە دێت کە هێزە ئەمەریکاییەکان چەند بنکەیەکی موشەکهاوێژی ئێرانیان بە ئامانج گرت و لە بەرانبەردا ئێران بە موشەک پەلاماری وڵاتی ئەردەنی دا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG