Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکا بە کەناڵی ئەلجەزیرە: دوو مووشەکهاوێژی سوپای پاسدارانمان لە دوورگەی لارک تێکشکاند

بەرپرسێکی ئەمەریکایی ڕۆژی یەکشەممە 30ی مانگی هەشت ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا دوو مووشەکهاوێژی سوپای پاسدارانیان لە دوورگەی لارکی ئێران کردووەتە ئامانج و لەناویان بردووە.

ئەو بەرپرسە بە کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاند هێرشەکە لەکاتێکدا بووە کە مووشەکهاوێژەکان خۆیان ئامادە دەکرد بۆ هەڵدانی مووشەک بۆ نێو تەنگەی هورمز.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد هێزەکانی ئەمەریکا بە وردی چاودێری ناوچەکە دەکەن و ئامادەن بۆ پاراستنی هاتوچۆی کەشتیوانی لە ڕێگەی تەنگەی هورمزەوە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کاتژمێرێک لەمەوبەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێک بۆ سەر دوورگەی لارک لە پارێزگای هورمزگان ئەنجامدراوە.

تەسنیم نووسیویەتی هەندێک لە ڕاپۆرتە نافەرمییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستا لە هێرشەکەی ئەمەریکادا دوو کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

This item is part of
XS
SM
MD
LG