دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە لایەن کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند کە ناوی دەریاچەی ئۆنتاریۆ دەگۆڕێت بۆ دەریاچەی ئەمەریکا.
ئەمەش دوای ئەو ئاڵۆزیانە دێت کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا پەرەی سەندووە بە هۆی زیادکردنی باج لەسەر یەکدی.
لە دريژەی قسەکانیدا ترامپ دەڵێت ''هەموو ئەم گۆڕانکارییە تەنیا قەڵەمێک و زیرەکی پێویستە.'' دواتر لەسەر نەخشەیەک ناوی دەریاچەی ئۆنتاریۆ دەسڕێتەوە و دەیکات بە دەریاچەی ئەمەریکا.
شایەنی بە بیر هێنانەوەیە دۆناڵد ترامپ لە ساڵی 2025دا ناوی کەنداوی مەکسیکی گۆڕی و کردی بە کەنداوی ئەمەریکا.