Accessibility links

ترامپ: بەم زووانە سەرکەوتنێکی مەزن بەسەر ئێراندا تۆمار دەکەین

دۆناڵد ترامپ
دۆناڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرنامەی ڕادیۆیی گلین بێک (The Glenn Beck Program) گوتی ''بەم زووانە سەرکەوتنێکی مەزن بەسەر ئێراندا تۆمار دەکەین.''

لەسەر تەندروستی موجتەبا خامنەیی سەرۆکی ئەمەریکا گوتی ''بەشی چەپی جەستەی زۆر بە خراپی بریندار بووە بەڵام پێم وایە لە ژیاندایە و نەمردووە.''

ترامپ لەسەر گەرووی هورمزیش قسەی کرد و گوتی ''گەرووەکە کراوەیە و تەنیا شەوی ڕابردوو 22 بەلەمی ئێرانیمان تێک شکاندووە.''

شایەنی باسە ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا گەمارۆی ئابووریی گشتگیری بەسەر ئێراندا سەپاندووە و پلانی داناوە کە سزای ئەو دەوڵەتانەش بدات کە بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG