ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئامادەکاریی دەکات بۆ گەڕاندنەوەی دیپلۆماتکارەکانی بۆ باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕاپۆرتەکە باسی ئەو دیپلۆماتکارانە دەکات کە لە مانگی دووەوە لە سەروبەندی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئێراندا بانگهێشتکرابوونەوە بۆ ئەمەریکا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، گەڕانەوەی دیپلۆماتکارانی ئەمەریکا و ئاسانکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە باڵیۆزخانەکانی ناوچەکە لەم هەفتەیەوە دەستپێدەکات.
ئەو باڵیۆزخانانەی کارمەندەکانیان دەگەڕێنەوە بریتین لە: ئیسرائیل، لوبنان، سعودیە، قەتەر، ئوردن، عومان، کوەیت، عێراق (بە هەرێمی کوردستانیشەوە).