Accessibility links

ڤانس: گوشاری ئابووری بۆ سەر ئێران یارمەتیدەرە بۆ ئامانجی ئێمە کە ڕێگریکردن لە تارانە لە دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکی

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری نیوزمەکس سەبارەت بەوەی کە کۆماری ئیسلامی تا چەند دەتوانێت بەرگەی فشارە ئابوورییەکان بگرێت، وتی "لە ڕاستیدا ئەوە سەرنجی سەرەکی ئێمە نییە. ئەوان لە ژێر فشارێکی زۆردان. ئەو فشارە یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان کە دڵنیابین لەوەی چەکی ئەتۆمییان دەستناکەوێت."

جێگری سەرۆکی ترامپ وتی "ئێمە تەنها هەوڵدەدەین دڵنیابین لەوەی هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی ئەو بەرنامەیە نادەن و ئەوەش پێویستی بە بەشداریکردنی بەردەوام دەبێت."

وتیشی بەڵام دیسانەوە ئەگەر تەنها سەیری ئەوە بکەیت کە ئێستا لە کوێین بەراورد بە چەند مانگێک لەمەوبەر، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و نرخی بەنزین نزیکەی 50 سەنت بەراورد بە پێشتر کە لە لوتکەدا بوو، دابەزیوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا بەراوردی بارودۆخی ئەمڕۆی کرد بە بەراورد بە چەند مانگێک لەمەوپێش و جێگری سەرۆک پێی وابوو کە ئەمەریکا بەهۆی بڕیارەکانی سەرۆک ترامپەوە سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە و لە هەمانکاتدا توانیویانە ئابووری ئەمەریکا جێگیر بکەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG