Accessibility links

گەمارۆی دەریایی ئەمەریکا دژی ئێران؛ 67 کەشتی ڕێڕەوی خۆیان گۆڕیوە

هێزەکانی ئەمەریکا گەمارۆی دەریایی دژی ئێران لە دەریای عەرەبی چڕتر دەکەنەوە و تا ئێستاش 67 کەشتی بازرگانییان ناچار کردووە ڕێڕەوی ئاوی خۆیان بگۆڕن.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، سێنتکۆم ڕۆژی پێنجشەممە 20ی مانگی هەشت ڕایگەیاند لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی ئێران، هێزەکانی ئەمەریکا ڕێڕەوی 67 کەشتی بازرگانییان گۆڕیوە و سێ کەشتییان لەکار خستووە و پشکنینان بە دوو کەشتیش کردووە.

سێنتکۆم هەروەها بە بڵاوکردنەوەی وێنەی فڕینی فڕۆکەی گواستنەوەی ئێم ڤی 22 بی ئاسپری( MV-22B Asperi )ی هێزی دەریایی ئەمەریکای لەسەر کەشتیی یۆ ئێس ئێس باکسر، ڕایگەیاندووە ئەم کەشتییە لە کاتی تێپەڕین بە دەریای عەرەبیدا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی گەمارۆی دریایی دژی کۆماری ئیسلامی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG