هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا و کۆمپانیای رەیسیۆنی بواری بەڵێندەرایەتی بەرگری بەڵێننامەیەکی حەوت ساڵەیان بە بڕی 22.9 ملیار دۆلار ڕاگەیاند بۆ بەخێرایی زیادکردنی بەرهەمهێنانی موشەکی تۆماهۆک.
رەیسیۆن رایگەیاند کە ئەو رێککەوتنە بواردەدات بە "خێراکردنێکی بەرچاو" لە توانای بەرهەمهێنان بۆ زیاتر لە هەزار مووشەک لە هەر ساڵێکدا.
فیڵ جاسپەری سەرۆکی رەیسیۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئێمە وەبەرهێنانی بەرچاودەکەین لە هێزیکار و تەکنەلۆجیا و زنجیرەی دابینکردن و کارگەکانماندا بۆ زیادکردنی بەرچاو لە خێراکردنی توانای بەرهەمهێنان و دابینکردنی خواستی زیادکردوو."
وەزارەتی جەنگ ووتی کە ئەو پەیماننامەیە بەشێکە لە هەوڵێك بۆ خێرا دابینکردنی چەکە گرنگەکان و بەهێزکردنی زنجیرەی دابینکردن لەڕیگەی پێدانی سەقامگیریی بە بەرهەمهێنەران تاوەکو هەوڵەکانی بەرهەمهێنان فراوان بکەن و کارگەری زیاتر دابمەزرێنن.
هەنگ کاو، وەزیری هێزە دەریاییەکان بە وەکالەت لە ووتەیەکیدا رایگەیاندا "بەکارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ هەڵسوڕێنەرانی پیشەسازییەکەدا بۆ زیادکردنی بناغەی توانای پیشەسازی جبە و تەقەمەنی، وەزارەتەکەمان هەموو ئامرازە فەراهەمەکان بەکاردەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ئۆپراسیۆنە هەنووکەییەکانمان، و زامنکردنی ئەوەی کە ئەوان پڕچەکن و ئامادەن بۆ جەنگ، و گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بۆ وڵات."
ئەم رێککەوتنە لە کاتێکدایە کە خەمی ئەوە لە ئارادابوو بڕی عەمبارکراوی هەندێک لە چەکەکان کەمیانکردووە لەدوای چەندین مانگ لە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لە ئەمساڵدا.
سەرۆک ترامپ بە ئاشکرا ئەو خەمانەی رەتکردەوە و کەناڵی فۆکس نیوز رۆژی دوو شەممە بڵاویکردەوە کە لە چاوپێکەوتنێکدا ترامپ وتوویەتی "ئەوەی کارمانکردووە تۆڵەکە بووە."
ئەم رێککەوتنەکە لەدوای چەندین رێککەوتنی فرە ملیار دۆلاریی دێت لەگەڵ بەرهەمهێنەری دیکەدا لە سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی سیستەمەکانی بەرگری پاتریۆت و ساد.
تۆماهۆک مووشەکێکی دوور مەودای خوودڕەی فرۆکەئاسایە کە دەکرێت لە کەشتی یاخود کەشتی ژێر ئاوەوە بهاوێژرێت. رەیسیۆن دەڵێت موشەکەکان دەتوانن لە دووریی هەزار میلەوە ئامانجەکان بپێکن و "بەشێوەیەکی گشتی یەکەم بژاردەی بەکارهێنراون لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە بۆ لێدانی هێزەکانی دوژمن."