Accessibility links

براد کووپەر ستایشی تیمی نێو کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهم ڵینکن دەکات

ئەدمێراڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (CENTCOM) ڕۆژی یەکشەممە 16ی مانگی هەشت، ڕایگەیاند سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ نێو کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهم ڵینکن (USS Abrahim Lincoln ) بێوینە بووە و ستایشی "خۆڕاگری" تیمەکەی کرد، پاش ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە نیگەرانییەکانی پەیوەست بە تەندروستی دەروونی و تێکچوونی بارودۆخی ناو کەشتییەکە.

کووپەر لە بەیاننامەکەیدا کە لەلایەن هەژماری فەرمی ئێکسی سێنتکۆمەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە لەکاتێکدا خزمەتگوزاری درێژخایەن لە نێو دەریادا "ئاستەنگی زۆری هەیەو سەختە"، بەڵام ئەو کەشتییە کەمترین ژمارەی حاڵەتی تەندروستی دەروونی هەبووە. ئەو ستایشی سەرکردایەتی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی کرد بۆ گرنگیدان بە تەندروستی دەروونی و خۆڕاگری تیمەکە.

کووپەر لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت " کاتەکەم لە نێو کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئو ئێس ئێس ئەبراهم ڵینکن کاتێکی بێوێنە بوو. خۆزگە هەموو ئەمەریکاییەک دەیتوانی تیمی نێو ئەو کەشتییە لە کرداردا ببینێت. کاتێک شایەتحاڵی هاوڕێیەتی و کاری بەکۆمەڵ و خۆڕاگرییان دەبوویت، شانازییەکی زۆریان پێوە دەکەیت."

فەرماندەکەی سینتکۆم دانیشی بەوەدا ناوە لەگەڵ ئەوەی ئەم کەشتییە کەمترین حاڵەتی باری خراپی باری دەرونی تێدایە بەڵام ڕایشیگەیاند مانای ئەوە نییە هەموویان بێکێشەن ئەو دەڵێت " لە هەریەکێک لە نزیکەی ٤ ملیۆن سەربازی دێرینی هێزی دەریایی بپرسیت ڕەنگە پێت بڵێت کە خزمەتکردن لە دەریادا بۆ ماوەیەکی زۆر بە هەموو کەسێک ناکرێت. زۆر کارێکی سەختە و هەر یەکێک لە ئێمە بە منیشەوە بە شێوازی جیاواز کاردانەوەمان دەبێت بەرامبەر بە فشارەکان."

بەڵام دەشڵێت " من لە مێژە باوەڕم وایە کە تەندروستی دەروونی لایەنێکی دیکەی تەندروستی تاکەکانە و پێویستی بە سەرنجی ئێمە هەیە هەروەک تەندروستی جەستەیی و تەندروستی ڕۆحی."

سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، بەم نزیکانە کەشتیی ڵینکن "بە کەشتییەکی دیکەی زۆر هاوشێوە دەگۆڕدرێت"، کە لە ئێستادا لە ڕێگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کەشتیی USS George Washington لە زەریای هێمنەوە بەرەو ناوچەکە دەڕوات.

کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهم ڵینکن زیاتر لە 260 ڕۆژە نەگەڕاوەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG