Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەشێوەیەکی بەرچاو مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور کەمدەکاتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە فەرمانی دا بە کەمکردنەوەی بەرچاوی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست پێبکات.

سەرۆک ترامپ لە تروث سوشیاڵ، تێچووی مانۆڕەکان و هەروەها پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکووری بە هۆکاری بڕیارەکەی هێنایەوە و وتی "ئەنجامدانی ئەو مانۆڕانە لەم کاتەدا "پەیامێکی نەگونجاو و دوژمنکارانە" بۆ کۆریای باکوور دەنێرێت. وڵاتێک کە بە وتەی سەرۆک ترامپ لەوەتای سەرۆکایەتی ئەو دەستپێکردووە، "مەترسی دروست نەکردووە و بە ڕێزەوە هەڵسوکەوتی کردووە."

ترامپ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، بەم دواییە داوای لە سەرۆکی کۆریای باشوور کردووە بەشداری هەوڵەکانی ئەمەریکا بکات بۆ داماڵینی ئەتۆمی لە ئێران، بەڵام وەڵامی سیئۆل "نا" و "سوپاس" بووە.

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها ڕایگەیاند بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کاتی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ڕاهێنانەکان تێپەڕیوە، بۆیە فەرمانی بە پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمەریکا کردووە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕاهێنان و مەشقە سەربازییەکان کەم بکاتەوە.

مەشقە سەربازییە 11 ڕۆژەکە کە بڕیار بوو نزیکەی 18 هەزار سەربازی کۆریای باشوور تێیدا بەشداربن، بۆ زیادکردنی ئامادەیی هێزەکانی هەردوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەگەرییەکانی کۆریای باکوور بوو.

سوپای ئەمەریکا و کۆریای باشوور بڕیار بوو ڕاهێنانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و سیناریۆی ئاڵۆز بکەن، لەوانە مەشقی تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ تاقیکردنەوەی لێدانی ورد و بەزاندنی بەربەستە ئاوییەکان.

کۆریای باکوور ڕۆژی هەینی مەشقەکانی بە ڕاهێنان بۆ شەڕی شەڕانگێزانە ناودێر کرد و هەڕەشەی لە ئەمەریکا و کۆریای باشوور کرد بە ڕێوشوێنی توند وەڵامیان بداتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG