Accessibility links

ترامپ: هیچ کەشتییەک بەبێ ویستی ئەمەریکا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ نابێت

سەرۆک ترامپ سەبارەت بە گەمارۆی دەریایی ئەمەریکا لە گەرووی هورمز گوتی. هیچ کەشتییەک بەبێ ویستی ئەمەریکا ناتوانێت بە گەرووەکەدا تێپەڕێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارێکدا لە نیویۆرک ڕایگەیاند، دوای شکستهێنان بە کۆماری ئیسلامی و بەم نزیکانە گەرووی هورمز بە بەشێک لە خاکی ئەمەریکا دەناسێنین، وە ئەمەش لە ئێستاوە ڕوودەدات.

سەرۆک لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئێمە بەردەوامین لە گەمارۆی دەریایی لە دژی ئێران و هیچ کەشتییەک بەبێ ویستی ئێمە بە گەرووەکەدا تێپەڕنابێت."

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێشتر وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەمەریکا بەنیازە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئابووری توند لە دژی ئێران بگرێتەبەر کە پێشتر لە مێژوودا نەبینراوە.

سەرۆک ترامپ هەمیشە جەختی لە خێرایی کردنەوەی گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتتیە بازرگانییەکاندا کردووەتەوە بەبێ هیچ مەرچ و سەرانەیەک.

This item is part of
XS
SM
MD
LG