دۆناڵد ترامپ ڕۆژی هەینی لە بنکەی هاوبەشی ئەندرووزەوە پێش سەرکەوتنی بۆ فڕۆکەکەی قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد و باسی لە ئاڵۆگۆڕپێکردنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان کرد.
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە بارەی کشانەوەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری لینکن لە دەریای عەرەبی گوتی کە کەشتییەکی دیکە جێگەی دەگرێتەوە کە مەبەستی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن بوو.
هەروەها سەردێڕی چەند هەواڵێکی نیشانی پەیامنێران دا کە چۆن بە خێرایی نرخی دەرمان لە ژێر چاودێری و سەرۆکایەتیی ئەودا دابەزیوە و ئەمەش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە.
شایەنی باسە ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ سەرۆک ترامپ لە ویلایەتی نیویۆرک دەبێت و سەردانی ئەکادیمیای پۆلیسی ناوچەی ناساو دەکات.