فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سینتکۆم) ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بە توندترین شێوە بەردەوامە و هێزەکانیان لە ئەرکدان بۆ ئەوەی هیچ کەشتییەک نەتوانێت بچێتە کەناراوەکانی ئێران.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا دەڵێت لە دەریای عەرەبییەوە ئەم گەمارۆیە بەردەوامە و هەتا ڕێککەوتی 14ی مانگی هەشت، ڕێگریان ؛لە تێپەڕبوونی 62 کەشتیی کردوە و 3 کەشتییان لە کار خستووە و دابەزیونەتە سەر 2 کەشتی بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە جێبەجێکردنی گەمارۆیەکە.
شایەنی باسە حکوومەتی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە گەمارۆی سەر ئێران بەردەوام دەبێت هەتا ئەو کاتەی ئێرانییەکان مەرجەکانی کە بۆیان دیاری کراوە قبووڵ دەکەن.