Accessibility links

دۆناڵد ترامپ سەردانی نیویۆرک دەکات

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی هەینی سەردانی نیویۆرک دەکات و ئامانج لە سەردانەکەی پەرەپێدانی ئاساییشی شارەکانی ئەمەریکا و قسەکردنە لەسەر کەمبوونەوەی تاوان.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئێف بی ئای کە پشت دەبەستێت بە ئامارەکانی پۆلیس لە سەرتاسەری ئەمەریکادا دابەزینی ڕێژەی تاوان لە ساڵی ڕابردوودا تۆمارێکی مێژوویی بوو.

ئەوەی مایەی دڵخۆشیی ئەمەریکاییەکانە ئەوەیە کە دابەزینەکە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا بە ڕێژەیەکی بەرز بەردەوام بوو. لە کاتی ڕاگەیاندنی کەمبوونەوەی ڕێژەی تاوان، بەڕێوەبەری ئێف بی ئای، کاش پاتێڵ سوپاسی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکای کرد کە پشتگیریی زۆریان دەکات و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران.

دۆناڵد ترامپ لە گەشتەکەیدا بۆ نیویۆرک دەچێت بۆ ئەکادیمیای پۆلیسی ناوچەی ناساو لە گاردن سیتی و هەر یەک لە داواکاری گشتیی ئەمەریکا تۆد بڵانچ و بەڕێوەبەری ئێف بی ئای کاش پاتێڵ یاوەری دەکەن.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی تاوان لە نیویۆرک بە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025 بە ڕێژەی %5.8 دابەزیوە و تاوانەکانی کوشتن بە ڕێژەی نزیکەی %25 کەمیان کردووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاند کە ئامارەکانی حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2026 ڕێژەی تاوان بە جۆرێک دابەزیوە کە لە مێژووی ئەو شارەدا بێوێنەیە.

XS
SM
MD
LG