Accessibility links

راپۆرتی شەفافیەتی دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2026

راپۆرتی شەفایەتی دارایی پێداچوونەوەیەکی ساڵانەی بارودۆخی مامەڵەکردنی دارایی وڵاتان و راپۆرتدانە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ساڵانە ئەنجامی دەدات بەرمەبنای یاسایەک کە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە دەرچووە.

شەفافیەتی دارایی پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ ئیدارەدانی کاریگەرانەی دارایی گشتیی و یارمەتیدەرە بۆ بونیاتنانی متمانە بە بازاڕ و بناغەیەکیشە بۆ گەشەی ئابوریی. راپۆرتەکە دوو مەرجەبنەمای هەیە کە ناسراون بە 'لانی کەمی شەفافیەتی دارایی' کە لەم دوو خاڵەدا کورتدەبێتەوە:

بەڵگەتۆمارکردنی بودجەی نیشتمانیی کە داهات و خەرجییەکان دەگرێتەوە؛
مەرج و رێکارەکانی بەڵێندەرایەتی و مۆڵەتپێدانی دەرهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان (کارەکانی تەندەر و پرۆژەپێدانەکان) لەخۆدەگرێت.

بۆ ساڵی 2026 راپۆرتەکە خاسیەتێکی دیکەی زیادکردووە کە بریتییە لە داواکردن لە حکومەتەکان کە مەرج وپێداویستییەکانی قەرزدان بە قەرزوەرگرە بیانییەکان و بارمتە و مەترسییەکانیش بڵاوبکەنەوە.

لە راپۆرتەکەدا وڵاتی تورکیا لە ڕێزی ئەو وڵاتانەدایە کە لانی کەمی مەرجەکانی پابەندبوونیان پێکاوە. بەڵام وڵاتی عێراق لە لیستی هەڵسەنگاندنە تایبەتەکاندایە کە ئەو حکومەت و دەستەڵاتانە دەگرێتەوە کە لانی کەمی مەرجەکانی شەفافیەتیان لە ماوەی هەڵسەنگاندنەکەدا بەدینەهێناوە. سەبارەت بە وڵاتی سوریا، لەپاڵ بۆلیڤیا و ڤەنزوێلا، لەو وڵاتانەن کە لە ئێستادا هەڵنەسەنگێندراون. راپۆرتەکە هیچ داتایەکی لەسەر ئیران نەخستۆتەڕوو.

راپۆرتی ساڵی 2026 هەڵسەنگاندنی بۆ 139 حکومەت لەگەڵ ئیدارەی فەلەستین ئەنجامداوە بۆ ماوەی نێوان دەستپێکی مانگی یەک بۆ کۆتایی مانگی دوانزەی 2025.

This item is part of
XS
SM
MD
LG