Accessibility links

ئەمەریکا ڕێگری لە خۆدزینەوەی وڵاتان لە سیستەمی باجی سەرۆک ترامپ دەکات

بارێکی کەلوپەل لە کەناراوەکانی کالیفۆڕنیا
بارێکی کەلوپەل لە کەناراوەکانی کالیفۆڕنیا

کۆشکی سپی ڕاپۆرتێکی تایبەتی بە ناوی ''فێڵی گەورە بۆ هەناردەکردنی کاڵاکان'' بڵاو کردووەتەوە و ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە هەناردەکردنی کاڵای وڵاتان و کۆمپانیاکان لە وڵاتی سێیەمەوە بۆ نێو ئەمەریکا.

هەندێک لە هەناردەکاران بە تایبەت لە وڵاتی چینەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە سیستەمی باجی ئەمەریکا بدزنەوە کە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێندراوە، کاڵاکانیان دەبەنە وڵاتی ڤێتنام و لەوێوە بە ناوی کاڵای ڤێتنامییەوە هەناردەی ئەمەریکای دەکەن.

ئامانجی کۆشکی سپی لەو ڕاپۆرتە تایبەتەدا ڕێگریکردنە لە وەرگرتنی هەناردەی وڵاتان لە ڕێگەی وڵاتی سێیەمەوە و کار بۆ وەستاندنی ئەو فێڵە دەکات.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە هەندێک لە هەناردەکاران لە ڕێگەی وڵاتی سێیەمەوە توانیویانە خۆیان لە بلیۆنان دۆلار باجی ئەمەریکا بدزنەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی کۆشکی سپی بۆ ڕێگریکردن لە هەناردەکردنەوەی نایاسایی کاڵاکان، حکوومەتی دۆناڵد ترامپ گومرگەکان بەهێز دەکات و سزای هەر تاوانبار و هەر بارێک دەدات کە بەم جۆرە بێتە ناو خاکی ئەمەریکاوە و بڕیارە سیستەمی زیرەکیی دەستکرد لە سنوورەکان چالاک بکات بە مەبەستی دۆزینەوەی بارە نایاساییەکان، لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ئەو کاڵایانە دەکات کە دێنە ناو خاکی ئەمەریکا و سزاکان تەنانەت دەگەنە کۆکردنەوەی ئەو کاڵایانەی کە باجیان بە دروستی نەدراوە.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی، ستراتیژی زیادکردنی باجی لەسەر کۆمپانیا بیانییەکان پەیڕەو کرد و بە گوێرەی پەیوەندیی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتان ڕێژەیەکی باجی بەسەر هاوردەی ئەو وڵاتانەدا سەپاند. ئەم ستراتیژییەش لە پێناو کەمکردنەوەی هاوردەکردن و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی پەرەی پێ دراوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG