Accessibility links

سەرۆک ترامپ پێشوازی لە ئازادکردنی هاووڵاتییەکی ئەمەریکا لە لایەن ڕووسیاوە دەکات

گیلمان پێش دەستگیرکردنی
گیلمان پێش دەستگیرکردنی

سەربازێکی پێشووی ئەمەریکا کە لە لایەن ڕووسیاوە دەستبەسەرکرابوو، ڕۆژی سێشەممە ئازاد کرا و دوای چوار ساڵ لە زیندانیکردنی ڕێگەی پێدرا بگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا.

ڕۆبەرت گیلمانی 32 ساڵ، مامۆستا لە ویلایەتی ماساچوسێتس و سەربازی پێشووی ئەمەریکا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ئازاد کرا.

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و خێزانەکەی ڕۆبەرت گیلمان دەڵێن کە دەستگیرکردن و شێوازی ڕاگرتنی ناڕەوا بووە.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث نووسیویەتی ''سوپاسی ئەم بڕیارە دەکەین. لە بەرانبەر ئازادکردنی، ڕووسەکان داوای هیچ شتێکیان نەکردووە، بۆیە هیچ ئاڵوگۆڕێک ڕوو نادات.''

هەروەها مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەو بارەیەوە گوتی ''لە کاتێکدا سوپاسی ئەو هەنگاوە ئەرێنییە دەکەین، ئێمە دەمانەوێت بەزوویی هەموو ئەو ئەمەریکاییانەی کە بەنایاسایی لە ڕووسیا زیندانی کراون ئازاد بکرێن.''

دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە ڕووسیا شتێکە کە لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە. بە گوێرەی داتاکان پێنج هاووڵاتیی دیکەی ئەمەریکا لە ئێستادا لە وڵاتی ڕووسیا ڕاگیراون و شێوازی مامەڵەی ڕووسەکان لەگەڵ زیندانییەکان وایکردووە کە باری تەندرووستییان تێک بچێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG