Accessibility links

سەرۆک ترامپ: بارودۆخی ئێران خراپتریش دەبێت

ترامپ
ترامپ

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث ڕۆژی چوارشەممە نووسیویەتی ''بارودۆخی ئێران خراپتریش دەبێت.''

دۆناڵد ترامپ لە پۆستەکەیدا، شیکردنەوەی بۆ بارودۆخی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردوو. و دەڵێت ''ئەمەریکا کۆنتڕۆڵی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و پێم وایە بەردەوامیش دەبین.''

هەروەها ستاییشی گەمارۆی سەر ئێرانی کردووە و دەڵێت دیوارێکی پۆڵایینە و هیچ شتێک دەربازی نابێت.

سەرۆک ترامپ باسی کێشە ئابوورییەکانی ئێرانیشی کردووە و دەڵێت هیچیان بۆ نەماوەتەوە جگە لە قسەی بێ بنەما چونکە ''هەڵاوسانی ئابووری ئێران گەییشتۆتە %300 و ناتوانن موچەی سەربازەکانیان بدەن.''

شایەنی باسە ئێوارەی ڕابردووش دۆناڵد ترامپ لەسەر ئێران قسە کرد و گوتی ''پەنجا و یەک ساڵە ئەو دەوڵەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەراسان کردووە بەڵام ئیتر ئەو سەردەمە کۆتایی هات.''

لە کۆتایی پۆستەکەیدا دۆناڵد ترامپ نووسیویەتی ''سوپاس بۆ اللە.''

This item is part of
XS
SM
MD
LG