Accessibility links

ئەمەریکا تیمی هاوکاری بۆ کۆلۆمبیا دەنێرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ترەمپ و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بۆگۆتا ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئابێلاردۆ دێ لا ئێسپرێیا لە کۆڵۆمبیا کردووە، دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی کە بە سەرانسەری وڵاتەکەی گرتەوە.

ئەمەریکا تیمی هاوکاری ڕووبەڕووبونەوەی کارەساتی ڕەوانەی وڵاتەکە کرد و ئەم تیمە ئەمڕۆ دەگاتە کۆڵۆمبیا بۆ پشتگیریکردنی کارە گرنگەکان، بەرنامەکان و هەماهەنگی گشتیی لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکە.

بوومەلەرزەیەک ڕۆژی دووشەممە بە گوڕی 7.4 ڕۆژئاوای کۆڵۆمبیا هەژاند، نزیک سان خۆسێ دێل پاڵمار لە پارێزگای چۆکۆ،. بە گوێرەی خزمەتگوزاریی جیۆلۆجی کۆڵۆمبیا و ئەمەریکا، ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزەی سەدەی 21ە کە لە وڵاتدا تۆمار کرابێت.

بوومەلەرزەکە زیانی گەورەی گەیاندووە بە چەندین ناوچە، بەتایبەت کالی، پێرێرا و دەوروبەری؛ هەروەها بیناکان ڕووخان و نەخۆشخانە و ژێرخانی وڵات زیانیان بەرکەوتووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG