Accessibility links

باڵیۆزی ئەمەریکا: وتووێژەکانی ئیسرائیل و لوبنان بە باشی بەڕێوە دەچن

میشێل عیسا باڵیۆزی ئەمەریکا لە لوبنان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی لوبنان و ئیسرائیل دوو بۆ سێ هەفتە جارێک بەڕێوە دەچێن و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، لە هەر خولێکدا چارەسەرێکی نوێ دەخرێتەڕوو.

لە میانەی سەردانێکیدا بۆ زانکۆی بالەمەند، لەگەڵ پاتریاک یۆحەنای دەیەمی یەزیچی کۆبووەوە و ڕایگەیاند: گەشبینم بەوەی گفتوگۆی لوبنان و ئیسرائیل یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی دۆخی لوبنان و ناوچەکە.

باڵیۆز عیسا ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لوبنانی خۆشدەوێت و گرنگی بە گەیشتن بە ئاشتی لە لوبنان دەدات".

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، بڕیارە خولی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی نۆ دووبارە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.

سەبارەت بە ئاستەنگەکانی ئێستاش، ئەو بەرپرسە ئەمەریکاییە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حزبوڵڵا هەوڵی تێکدانی پرۆسەکە دەدات، هەروەها هەردوو ئیسرائیل و لوبنان ڕووبەڕووی فشاری سیاسی ناوخۆیی بوونەتەوە، بەڵام تەنها ئەو ڕاستییەی کە تیمەکان پێکەوە دانیشتوون و ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکەن و بژاردەی جیاواز دەخەنەڕوو، خۆی لە خۆیدا گۆڕانکارییەکی بنیاتنەرە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG