دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (دەنگی ڕاستەقینەی ئەمەریکا) لەسەر هەندێک پرس قسەی کرد و لە بارەی ئابووری ئێرانەوە گوتی ''ئێستا من بەڕێوەبەری بانکی ئێرانم.''
دۆناڵد ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە پارەکانی ئێران کرد گوتی" ئێران پارەیەکی زۆری هەیە بەڵام لە ژێر دەستی ئەمەریکادایە و ناتوانن دەستیان پێی بگات. چونکە ''من بەڕێوەبەری بانکی ئێرانم.''
لە بارەی دانوستاندنەکانەوە سەرۆک ترامپ گوتی ''ئیدی دانوستاندنیان لەگەڵ ناکەم، ئەوانە ڕاستگۆ نین.''
هەروەها گوتی کە دراوی ئێرانی هیچ قیمەتێکی نەماوە و تەنانەت ناتوانن موچەی سەربازەکانیان بدەن. ئیتر ئێمە بەردەوامی بەو ستراتیژیەتە دەدەین کە بریتییە لە خنکاندنی ئابووریی ئێران.
دۆناڵد ترامپ گوتی هەموو ئابوورییەکەیان شێواوە و ناتوانن چاکی بکەنەوە. تەنانەت ناتوانن قەرز بکەن و ئەوەی هەشیانە لە لایەن ئەمەریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
لە کۆتاییدا گوتی ''من یەک ئامانجم هەبوو کە ئێران نابێت ببیتە خاوەنی چەکی ئەتۆم. ئێستا ناتوانن دەستیان بگاتە ئەتۆم.''