Accessibility links

ئەمەریکا هەنگاوی نوێی بۆ بڕینی سەرچاوە داراییەکانی بەرپرسانی ئێران ڕاگەیاند

باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە واشنتن، دی سی.
باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە واشنتن، دی سی.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، واشنتن هەنگاوی نوێی بۆ تێکدانی تۆڕێک لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و چەند کۆمپانیاییەکی دیکە گرتووەتەبەر، کە بە وتەی بەرپرسانی ئەمەریکا، یارمەتی کۆماری ئیسلامییان داوە بە نهێنی سەدان ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی سیستەمی دارایی نێودەوڵەتییەوە بگوازێنەوە.

وەزارەتی گەنجینە دەڵێت، تاران بە بەکارهێنانی ئەم تۆڕانە دەستی بە داهاتی نەوت ڕاگەیشتووە و هەوڵی داوە خۆی لە گەمارۆکانی ئەمەریکا بدزێتەوە و پارەکان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی بجووڵێنێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە بەردەوامی سیاسەتی زۆرترین گوشاری ئیدارەی سەرۆک دوناڵد ترامپ بەرامبەر کۆماری ئیسلامی.

واشنتن دەڵێت ئامانج لەو سیاسەتە بڕینی ئەو سەرچاوانەیە کە حکومەتی ئێران بۆ پشتیوانی لە تیرۆریزم، پەرەپێدانی توانا سەربازیەکانی و چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی لە ناوچەکە بەکاریان دەهێنێت.

ئەمەریکا هەروەها هۆشداری داوە کە بانکەکان، نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و ئەو کەسانەی یارمەتی تاران بدەن گەمارۆکان دەور بداتەوە، ڕووبەڕووی ئاکامی جیددی ئەو کارەیان دەبنەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG