Accessibility links

وەزیری خەزێنە: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەشێت ئاگربەستی 30 بۆ 60 ڕۆژە لەخۆ بگرێت

سکات بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە کە واشنتن و تاران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ڕێککەوتن. ڕێککەوتنێک کە بە وتەی ئەو دەشێت ئاگربەستی 30 تا 60 ڕۆژە و کردنەوەی گەرووی هورمز لەخۆبگرێت.

بێسێنت ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی 12 نیوز سەبارەت بە پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی وتی: پێموایە بەم زووانە ڕێککەوتنێک دەبینین، ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەینێش بێت؛ ئاگربەستێکی 30-60 ڕۆژە، و گەرووی هورمز دەگرێتەوە.

لەم وتووێژەدا وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا هەروەها باسی لە بارودۆخی ئابووری ئێران کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی لە بەردەم قەیرانی ئابووری سەختدایە. ناوبراو باسی لەوەش کرد کە هەڵاوسانی خۆراک لە ئێران گەیشتووەتە نزیکەی لەسەدا 150 تا 180 لەسەد و حکومەتی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی گرفتی کەمی پێدانی مووچەی هێزە سەربازیەکان بووەتەوە.

بێسێنت لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیادی کردووە و گەمارۆکان و سنووردارکردنی دارایی توانای حکومەتی ئێرانی بۆ دەستەبەرکردنی ئەو سەرچاوانەی کە پێویستیانە کەم کردووەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG