Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا دوو فەرمانی تایبەت بە پێدانی ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمەریکا
سەرۆکی ئەمەریکا

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە، دوو فەرمانی تایبەتی بە پێدانی ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی بەو منداڵانەی لە ئەمەریکا لە دایک دەبن واژۆ کرد.

بە گوێرەی فەرمانی یەکەم ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان بێگانەن و لەو گرووپانەی خوارەوەن ڕەگەزنامەی ئەمەریکاییان پێ نادرێت تەنانەت ئەگەر لە ئەمەریکاش لە دایک ببن:

فەرمانی یەکەم منداڵانی کارمەندانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی وڵاتان لە ئەمەریکا، منداڵانی کەسانی ئەندامی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان و ئەو کەسانەی کە کاری ساختە دەکەن بۆ ئەوەی ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی بۆ منداڵەکانیان بەدەست بهێنن دەگرێتەوە.

فەرمانی دووەمی سەرۆکی ئەمەریکا ڕێگری لە بەخشینی ڕەگەزنامە بە منداڵانی ئەو کەسانە دەکات کە بە بیانووی گەشتوگوزار دێنە ئەمەریکا و ئامانجەکەیان لەدایکبوونی منداڵەکەیانە. ئەم هەوڵە لە ڕێگەی قانوونی تایبەت بە ڤیزاوە سنووردار دەکرێت.

ئەگەر کارمەندی ڤیزا لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار گومانی لە دووگیانی کەسەکە بکات و مەبەستێکی لەم جۆرەی بۆ دروست ببێت ڤیزاکە ڕەت دەکاتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەم فەرمانانەی واژۆ کرد سەرباری ئەوەی کە دادگای باڵای ئەمەریکا لە ڕێککەوتی 30ی مانگی شەشی 2026دا جەختی لەسەر مافی هاووڵاتیبوون لەسەر بنەمای لەدایکبوون کردووەتەوە.

هەر لە کاتی دەرچوونی بڕیاری دادگای باڵادا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا و جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایانگەیاند کە هەنگاوی کرداریی دیکە دەگرنە بەر بۆ ئەوەی کەسانی بیانی ئەم قانوونە وەکو دەرفەتی هاووڵاتیبوون بۆ منداڵەکانیان بەکار نەهێنن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG