Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکایی: ڕێگا کاتیەکانی هورمز پێویستیان بە ڕەزامەندی و سەرانە نییە

بەرپرسێکی حکومەتی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە وتی هەر ڕێڕەوێکی کاتی دەریایی کە لە ئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکان لەگەڵ ئێران لە تەنگەی هورمز و دەوروبەری کراوەتەوە، پێویستی بە هیچ ڕەزامەندییەک و وەرگرتنی سەرانەیێک نییە.

ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە کە گفتوگۆکان لەسەر کردنەوەی ئەو تەنگە ستراتیژییە بەردەوامە. چەندین ڕاپۆرت ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئێران و عومان نزیک بوونەوە لە کۆتایی هێنان بە ڕێککەوتنێک کە هاتوچۆی کەشتییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە گەرووەکە بە شێوەیەکی کاتی بەڕێوە ببات.

بەرپرسەکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: "هەر ڕێگایەکی کاتی بێ هیچ بەربەستێک دەبێت واتە بە بێ هیچ ڕەزامەندییەک یان مۆڵەتێک و هیچ وەرگرتنی پارە یان سەرانەیێک"، جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتییە و هیچ لایەنێک کۆنتڕۆڵی هێڵەکان یان توانای هاتن و چوون بەناویاندا ناکات.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاندووە، ڕێگای باشوور بەناو گەرووەکەدا بە ئازادی و کراوە دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەو کەشتییە بازرگانیانەی کە دەیانەوێت لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا تێپەڕن.

سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمeریکا هاوکاری زیاتر لە هەزار کەشتییان کردووە بۆ تێپەڕاندنی سەرکەوتووانەی گەرووەکە سەرەڕای دەستدرێژییە ناڕەواکانی ئێران. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ترانزێتانە بە ڕێنمایی و هاوکاری سوپای ئەمریکا بەردەوامن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG