Accessibility links

ئەمەریکا و ئوردن ڕێککەوتنێکی ستراتیژی بە بڕی 354.6 ملیۆن دۆلار واژۆ دەکەن

ئەمەریکا و ئوردن ڕێککەوتنێکی ستراتیژی دوولایەنەیان واژۆ کردووە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە و بڕەکەی 354.6 ملیۆن دۆلارە.

بەپێی بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی ئوردن لە واشنتن، ڕێککەوتنەکە بەشێکە لە چاکسازیکردن لە ئابووری ئوردن و پشتگیری لە پڕۆژەکان دەکات لە بوارەکانی ئاو و پاکوخاوێنی، وزە، پەروەردە، گەشتیاری، ژێرخانی ئابووری و دەرفەتە ئابوورییەکان.

ڕێککەوتنەکە لەلایەن زەینە توقان وەزیری پلاندانان و هاوکاری نێودەوڵەتی ئوردن و جەیم هۆڵتسنایدەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئوردن واژۆ کراوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG