دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لە کاتی واژۆکردنی فەرمانێکی تایبەت بە کەسوکاری سەربازان لە کۆشکی سپی قسەی لەسەر سیاسەتەکانی بەریتانیا بۆ ڕۆژنامەوانان کرد.
دۆناڵد ترامپ گوتی دوو شت ئەوروپا وێران دەکەن ''یەکەم پەنابەران و دووەم سیاسەتی وزە.''
هەروەها باسی لە پەیوەندیی باشی خۆی لەگەڵ بەریتانیا کرد و گوتی کە ''پەیوەندییەکی ناوازەی لەگەڵ بەریتانیا هەیە.''
ئەمە چەندین جارە سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیاز بۆ ئەوروپا دەکات کە دەست بە وەبەرهێنانی نەوت لە زەریای بەستەڵەکی باکور و دەریای باکور بکەن.