Accessibility links

شاندێکی لوبنان بۆ خولی نوێی دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل بەرەو ڕۆما بەڕێکەوت

تیمی دانوستانکاری لوبنان ڕۆژی دووشەممە لە بەیروت بەرەو ڕۆما بەڕێکەوت. خولی حەوتەمی دانوستانەکان بە نێوەندگیری ئەمەریکا لە ڕۆژی سێشەممە تا پێنجشەممە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژنامەی شرق ئەلئەوسەت بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی لوبنانی نووسیویەتی شاندی بەیروت داوای ئاگربەستی تەواوەتی دەکەن. پێشنیازەکەی لوبنان بریتییە لە وەستاندنی هەموو شەڕ و پێکدادانەکان و گەرەنتی ئەمەریکا بۆ ئەوەی ئیسرائیل خۆی لە وێرانکردنی شارۆچکە و گوندە دەستبەسەرداگیراوەکان بپارێزێت.

بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ئیسرائیل پەیامێکی بۆ واشنتن ناردووە کە دەبێت حزبوڵڵا دەستبەجێ هێزەکانی لە بەرزاییەکانی عەلی تاهر چۆڵ بکات.

ئیسرائیل ئامادەیە ڕێگە بە سوپای لوبنان بدات نێوەندگیری بۆ چۆڵکردنی ئەو شوێنە بکات، بەڵام ڕایگەیاندووە ئەگەر شکستی هێنا، ئەوا کۆنترۆڵی تەواوی ئەو شوێنە دەکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG