Accessibility links

باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداریی ئاسایشی دەدەن

باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە لە چەند پایتەختێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشدارییەکی ئاسایشییان بڵاوکردوەتەوە، تێیدا داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریکایی کراوە ئاگاداری هەر "هەڵکشانیەکی چاوەڕواننەکراو" لە ململانێکانی ناوچەکە بن و ئامادەی جێهێشتنی شوێنی مانەوەیان بن ئەگەر دۆخەکە توندتر بێت.

لە هۆشدارییەکەدا هاتووە، "ئەو ئەمەریکاییانەی لە ناوچەکەدا دەژین یان سەردانی دەکەن، باشترە بیر لە جێهێشتنی ناوچەکە بکەنەوە، یان لانیکەم ئامادەی دەرچوون بن ئەگەر هەڵکشانی دۆخەکە ڕوو بدات."

ئەم هۆشدارییە لەلایەن باڵوێزخانەکانی ئەمەریکا لە عەممان، ئۆرشەلیم و بەغدا بڵاو کراوەتەوە.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە نیگەرانی لە زیادبوونی ئاڵۆزی و هەڵکشانی ڕووداوە ئاسایشییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، بەڵام باڵیۆزخانەکان وردەکاری زیاتریان لەسەر هۆکاری ئەم هۆشدارییە یان هیچ مەترسییەکی دیاریکراوی ئاشکرا نەکردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG