Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە کەمپی دەیڤد لەگەڵ کابینەکەی کۆدەبێتەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ لە کەمپی دەیڤد کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی بەڕێوە دەبات، ئەمەش لە کاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران و لە هەمان کاتدا نرخی بەنزین دابەزێنێت کە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەردا.

چاوەڕوان دەکرێت سیاسەتی دەرەوە و پرسی ئێران تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بن.

سەرۆک ترامپ بە پێچەوانەی هەندێک لە سەرۆکەکانی پێشووتر، لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا بە دەگمەن سەردانی کەمپی دەیڤدی کردووە کە هاوینەهەوارێکی سەرۆکایەتییە لە مێریلەند و ئەمە سێیەم گەشتی سەرۆک دەبێت بۆ ئەو کەمپە لە خولی دووەمیدا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG