Accessibility links

بە پێنج درۆن هێرشکرایە سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان  

ئەمڕۆ هەینی پێنج هێرشکراوەتە سەر بنکەو بارەگاکانی هێزە کوردەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە هەولێر و کۆیە. بەوتەی بەرپرسانی ئەو حزبانە هێرشەکان تەنها زیانی دارایی لێکەوتووەتەوە لە کاتێکدا پێشتر بارەگاکانیان چۆڵ کردووە.

شەوی ڕابردوو 31ی مانگی حەوت سێ هێرشێ دوابەدوای یەک کرایە سەر بنکەو بارەگاکانی حزبی سازمانی خەبات لە تۆپزاوەو باشیکی نزیک هەولێر. ئەفسانە ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" هێرشی یەکەم کاتژمێر 2:45 خوولەکی (پاش نیوەشەو) کرایە سەر بارەگاکانمان لە تۆپزاوە، دوای نزیکەی دە خوولەک هێرشی دووهەم کرایە سەر هەمان شوێن. بە هۆی هێرشەکانەوە 3 خانوو ڕووخاون و دووانی تریش بەهۆی سووتانەوە زیانیان بەرکەوتووە وهەر دوای ئەم دوو هێرشە جارێکی تر بە درۆن هێرش کراوەتەوە سەر بنکەکانمان لە باشیک."

وتیشی،" خۆشبەختانە کەسمان زیانی گیانی بەرنەکەوتووە، بەهۆی ئەوەی پێشوەختە ئێمە ئامادەکاریمان کردبوو کەسمان لەو شوێنانە نەماوین."

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نییە هێرشەکان لە ناوخۆی عێراقەوە ئەنجامدراون، یاخود ئێران ڕاستەوخۆ هێرشەکانی ئەنجامداوە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش هیچ زانیارییەکیان لەم بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینیش دوو هێرشی درۆنی کرانە سەر کامپی ئازادی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە و تەنها دارایی گیانی لێکەوتەوە.

ئامانج زیبایی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" هێرشەکان لە ڕێگەی دوو درۆنەوە بووە لە نزیک کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بۆسەر کامپی ئازادی، بەڵام تەنها زیانی ماددی بووە و خۆشبەختانە زیانی گیانیمان نەبووە."

وتیشی،" زۆرترین هێرش بۆسەر بارەگاکانی دیموکرات بووە و کە لەسەرەتای شەڕی چل ڕۆژەوە گەشتۆتە 150 هێرش."

This item is part of
XS
SM
MD
LG