Accessibility links

هێگسێت پابەندبوونی ئەمەریکا بە پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی واشنتن و ئیسرائیل دووپاتکردەوە

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند ئێوارەی چوارشەممە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەتەوە.

هێگسێت لە پەیامێکدا لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی ئەندامانی تیمەکەیشی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند لەگەڵ تیمەکەی جەختیان لە بەهێزکردنی هاوکاری بەرگری ئەمەریکا و ئیسرائیل و پابەندبوونیان بە پێشخستنی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی هاوبەشیان کردووەتەوە.

نەتانیاهۆ هەروەها ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا و جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەوە.

بەرپرسانی ئیسرائیل دوای کۆبوونەوەی نەتانیاهۆ لەگەڵ جەی دی ڤانس، کۆبوونەوەکەیان بە باش ناودێر کرد.

لە لایەکی دیکەوە، بنیامین نەتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆچی بە پێچەوانەی هەندێک هەڵسەنگاندن، گومانی لە گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە، وتی نازانێت گەیشتن بە چارەسەرێکی لەو شێوەیە دەکرێت یان نا "بەڵام گومانم هەیە لە شێوازی کارکردن و هەڵسوکەتی ئێران."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەو چاوپێکەوتنەدا باسی لەوە کرد کە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی هەمیشە درۆ دەکەن، هەمیشە فێڵ دەکەن و هەمیشە یاری بۆ کڕینی کات دەکەن."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا گۆڕینی ڕژێم لە ئێران هێشتا ئامانجیەتی، وتی "ئامانجی من دڵنیابوونە لەوەی کە ئێران لە ژێر ئەم حکومەتەدا چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت."

ئاماژەی بەوەشکرد "من و سەرۆک ترامپ هەردووکمان لەسەر ئەم بابەتە هاوڕاین، چونکە ئەگەر وانەبێت، جیهان شوێنێکی تەواو جیاواز دەبێت لەوەی ئێستا هەیە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG