Accessibility links

سێنتکۆم هێرشی "بەهێز" بۆ سەر ئێران دەستپێدەکاتەوە

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا، سێنتکۆم بەرەبەیانی پێنجشەممە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا لە کاتژمێر 8ی شەوی ئەمڕۆ بە کاتی واشنتن دەستیان بە هێرشکردنە سەر ئێران کردووەتەوە.

سێنتکۆم لە پەیامێکی نوێدا نووسیویەتی ئەم هێرشانە وەڵامێکی بەهێزن بۆ هێرشەکانی دوێنێی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون.

کەمێک پاش ئێستاش پەیامنێرێکی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکاییەوە ڕایگەیاند ئەمەریکا خەریکی هێرشی ئاسمانییە بۆ سەر ئێران.

لە هەمان کاتدا ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سێ تەقینەوەی لە دوورگەی قشم و هەروەها تەقینەوەیەک لە کازەرونی بڵاوکردەوە و پارێزگاری هورمزگان و خوزستانیش تەقینەوەکانی نزیک قشم و شادەگان و دەوروبەری ئابادانیان پشتڕاستکردەوە.

هەروەها بەکارهێنەرانی توڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند تەقینەوەیەکی بەهێزیان لە نوورئاباد، بۆرازجان، بوشەهر، بەندەر عەباس و کیشیان ڕاگەیاندووە.

سوپای ئەمریکا دوای نزیکەی هەفتەیەک لە ڕاگرتنی هێرشەکان، هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دەستپێکردووەتەوە. لە هەمان کاتدا هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و سعودیە بۆ سەر گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق لانیکەم 20 کەسی تا ئێستا کوشتووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG