Accessibility links

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هۆشداریی نوێ دەداتە هاووڵاتیانی

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕۆژی چوارشەممە هۆشداریی خۆی بۆ هاووڵاتیانی نوێکردەوە، کە گەشت نەکەن بۆ عێراق چونکە میلیشیا تیرۆرستییەکانی سەر بە ئێران مەترسی ڕژدیان بۆ سەر ئاسایشی گشتی دروست کردووە.

لەو هۆشدارییەدا ئاماژە کراوە بە چالاکی درۆن و مووشەک لە عێراق. باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاندووە "گرووپە میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران لە خاکی عێراقەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی ناو عێراق و ناوچەکە."

بالێوزخانەکە دووپاتی دەکاتەوە کە ڕێنمایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ گەشتکردنی هاووڵاتیانی بریتییە لە ئاستی چوارەم لە مەترسی، واتا گەشت نەکەن بۆ عێراق، چونکە توانای هاوکاریکردنیان "سنووردارە."

بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ئەمەریکا کە لە عێراقن، باڵیۆزخانەکە داوا دەکات بەردەوام لە ڕێگەی میدیاوە چاودێری پێشوەچوونەکان بکەن. ئەو هاووڵاتیانەی پێویستییان بە هاوکاری هەیە، لە ڕێگەی ئیمەیلەوە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەکە لە بەغدا و کونسوڵگەری لە هەولێر بکەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG