دوابەدوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستانی جدی و ڕژد لەگەڵ ئێران و ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر باشووری ئێران، نرخی جیهانی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی وێست تەکساس ئینتەرمیدێت سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 28ی مانگی حەوت گەیشتە 79 دۆلار و 98 سەنت، ئەمەش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو زیاتر لە دوو لەسەد دابەزیوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە دەریای باکوور بەڕێژەی 3.7% دابەزی و گەیشتە 85 دۆلار. لە کاتی خولی نوێی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، نرخی نەوت زیاتر لە 20 لەسەد بەرزبووبووەوە بۆ هەر بەرمیلێک و گەیشتە 100 دۆلار.