Accessibility links

سێنتکۆم: گەمارۆی هێزی دەریایی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران تا ئێستا وەک خۆی بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا، سێنتكۆم لە پۆستێکدا لەسەر هەژماری خۆی لە ئێکس، ڕایگەیاندووە گەمارۆی دەریایی ئەمەریكا دژ بە ئێران هێشتا وەک خۆی کاریگەرە و هێزەكانیان رێگریان لە چەند كەشتییەكی بازرگانی كردووە كە هەوڵیان داوە ئەو گەمارۆیە تێپەڕێنن.

بەپێی ڕاگەیاندنەكەی سێنتكۆم لە 25ی حەوتی 2026، تا ئێستا 12 كەشتی بازرگانییان ناچار کردووە رێڕەوی خۆیان بگۆڕن و بگەڕێنەوە دواوە و دوو كەشتییان كە گوێیان نەداوەتەوە هۆشدارییەكان، لە کاریان خستوون و دوو كەشتیشیان بۆ دڵنیابوونەوە لە گوێڕایەڵی بە ڕێنوێنیەکان بە تەواوی پشکنیوە.

لە ڕووداوێكی دیكەدا، هێزە ئەمەریکاییەکان كەشتییەكی هەڵگری نەوت بە ناوی ئێم تی چارمینار كە لەژێر ئاڵای كۆمۆر دایە لە دەریای عەرەبی پشکنیوە و دوای تەواوكردنی پشكنینەكە كەشتییەكە بەردەوام بووە لەگەشتەكەی.

هەروەها لە 24ی حەوت، هێزەكانی سێنتكۆم كەشتییەكی مۆزەمبیق بە ناوی ئێم تی لەڤین یان لە كەنداوی عوممان کردووەتە ئامانج و لە کار خستووە. بە گوێرەی سێنتکۆم ئەم رووداوە دوای ئەوە هاتووە کە ئەو کەشتییە چەند جارێک هەوڵی تێپەڕاندنی گەمارۆکەی داوە و گوێی نەداوەتە هۆشدارییەكانیان.

سێنتكۆم جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە هێزە ئەمەریکاییەکان بەردەوامن لە وریایی، چالاكی و ئامادەیی تەواو بۆ جێبەجێكردنی بلۆكادەكە.ئەم بلۆكادەیە دوای ماوەیەكی كەم لە وەستاندنی كاتی دوای ڕێككەوتنی كاتی نێوان واشنتۆن و تاران دووبارە دەستی پێكردووەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG