بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو پرسەیەکی شایستە بۆ پشتیوانە گەورەکەی دۆزی کورد، سیناتۆر لینزی گراهام، لە واشنتنی پایتەخت ڕێک بخرێت.
پرسەکە سەرەتا لە بینای کۆنگرێس دەستپێدەکات، وەک پێزانینێک بۆ 31 ساڵ خزمەتی ئەو سیناتۆرە لە کاری حکومەت. دواتر بۆنەیەکی تر لە کەنیسەی گەورەی نیشتمانیی واشنتۆن ڕێک دەخرێت.
پاش کۆتاییهاتنی پرسەکە، ئێوارەی سێشەممە تەرمی لینزی گراهام دەگوازرێتەوە بۆ ویلایەتی کارۆلاینای باشوور وەک دوا مەنزڵگەی ئەو سیناتۆرە.
خوشکی سیناتۆر لینزی، داڕلین گراهام، ڕایگەیاند، "سوپاسگوزاری هەموو ئەو کەسانەم کە کۆبوونەتەوە بۆ بەشداری لە پرسەی بەرزڕاگرتنی یادەوەری لینزی."
کۆچی دوایی سیناتۆر لینزی گراهام شەقامی کوردی شۆک کرد. بەرپرسان و هاووڵاتیانی کوردستان بەشێوەیەکی فراوان خەمناکی خۆیان بۆ گیانلەدەستدانی دەربڕی، بەو پێیەی هەمیشە پاڵپشتێکی بەهێزی دۆزی کورد بووە.