Accessibility links

لێکۆڵینەوەیەک دەری دەخات ڕێژەی تاوانی کوشتن لە ئەمەریکا زۆر دابەزیوە

پۆلیسی ئەمەریکا لە کاتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان
پۆلیسی ئەمەریکا لە کاتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان

ئامارەکانی تایبەت بە ڕووداوەکانی کوشتن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەریانخستووە کە ڕێژەی کوشتن لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026ـدا بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزیوە.

ساڵی 2025 وەکوو ساڵێکی مێژوویی بۆ دابەزینی تاوانی کوشتن تۆمار کرابوو، بە شێوەیەک ڕێژەکە کەمترین ئاستی لە ساڵی 1900ـەوە تۆمار کردووە.

بە گوێرەی ئامارەکان کە لە لایەن ئەنجومەنی دادپەروەریی تاوانەکانەوە ڕاگەیەندراوە، ڕێژەی تاوانی کوشتن ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی 2025 بە ڕێژەی 18% دابەزیوە. ئەگەر دابەزینەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ساڵی 2026 تۆمارەکەی ساڵی 2025 دەشکێنێت و دەبێتە دەستکەوتێکی مەزن بۆ ئەمەریکا.

بە گوێرەی ئامارە ڕاگەیەندراوەکان، ڕێژەی تاوانە توندوتیژەکان لە سەرتاسەری ئەمەریکا ڕوو لە کەمبوونەوەن، بەڵام لە هەندێک شاری دیاریکراودا ڕێژەکە پێچەوانەیە. بۆ نموونە لە شارەکانی سان فرانسیسکۆ و داڵاس ڕێژەی کوشتن زیادی کردووە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی ویلایەتی جۆرجیا، ڕۆژی چوارشەممە کەمبوونەوەی تاوانەکانی کوشتنی وەکوو دەستکەوتێکی گرنگ بۆ ئەمەریکاییەکان پێناسە کرد و بە سیاسەتەکانی حکوومەتەکەی گرێ دا.

ئەنجوومەنی دادپەروەریی تاوانەکان پێی وایە کە گەلێک هۆکار هەن بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی تاوانە توندوتیژەکان لە ئەمەریکا. ئەم کەمبوونەوەیە تایبەت نییە بە ویلایەتێک یان شارێکی دیاریکراوەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG