Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە مەراسیمی گێڕانەوەی شکۆمەندانەی تەرمی چوار سەربازەکە بەشدار بوو

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە شاری دۆڤەر بەشداری کرد لە مەراسیمی شکۆمەندانە بۆ گێڕانەوەی تەرمی چوار سەربازی ئەمەریکا کە لە هێرشەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و ئوردن گیانیان لەدەست دا.

لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ مەراسیمەکە، سەرۆکی ئەمەریکا لێدوانی بۆ ڕۆژنامەوانان دا و گوتی، ''ئێمە لێرەین بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاڵەوانەکانمان. ئەوان پاڵەوانی مەزن بوون و بە دەنگی بەرز گوتیان کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. لە داهاتووشدا ئێران قەت نابێت ئەو دەرفەتەی پێ بدرێت. ئێمە وا ئێستا دەچین بۆ ڕێزلێنان لە گیانی ئەو پاڵەوانانە و بۆ من وەکوو سەرۆک مەرگی ئەوان ناخۆشترین و قورسترین شتە کە بیبینم.''

سەرۆک ترامپ هەڕەشەی لە دەستەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی کرد لەبەرامبەر کوشتنی ئەو سەربازانەی ئەمەریکا و گوتی، "باجێکی قورس دەدەن."

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار سەربازی ئەمەریکا بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوژران. یەکێک لە کوژراوەکان لە هەولێر بوو، وە سێ قوربانییەکەی دیکە لە ئوردن بوون.

جگە لە سەرۆکی ئەمەریکا، وەزیری جەنگ پیت هێگسێت لەگەڵ چەندین بەرپرسی دیکە لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە قوربانییەکان ئامادە بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆک ترامپ بەرەبەیانی چوارشەممە بەر لە مەراسیمەکە هەڕەشەی لە ئێران کرد بە لەناوبردنی پرد و وێستگەکانی کارەبای تاران و نزیک ئەو شارە، لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی ئێران لە گەرووی هورمز.

هەروەها وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەوە تۆمەتبار کرد کە ڕژد نین لە گتوگۆکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG