Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئێران زیاتر لە 52 هەزار خۆپیشاندەری بێتاوانی کوشتووە

سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس تیشکی خستە سەر چەند هاوڵاتییەکی گەنجی ئێران کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دراون و بەرپرسانی ئێران بە "دڕندە" ناو دەبات.

ترامپ پۆستێکی هاوبەش کردووە سەبارەت بە گەنجێکی 23 ساڵان بە ناوی گوڵ-محەمەد محەمەدی کە ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە درا.

بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەو گەنجە بە ڕەچەڵەک ئەفغانییە و هۆکاری لەسێدارەدانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە تەقەی هێزە چەکدارەکان داڵدە داوە.

ترامپ لەبارەی لەسێدارەدانی ئەو گەنجە ڕایگەیاند، "ئەمە دوایین قوربانییە لە نێوان زیاتر لە 52 هەزار خۆپیشاندەری بێتاوان. دڕندانە!!!"

ترامپ هەروەها ئاماژەی کردووە بە لەسێدارەدانی گەنجێکی تری تەمەن 18 ساڵ بەناوی عیرفان ئیسفەنداری کە ڕۆژی یەکشەممە بە هەمان هۆکاری داڵدەدانی خۆپیشاندەران کۆتایی بە ژیانی هێندرا.

بە گوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ژمارەی ئەو کەسانەی لە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکی ئەمساڵەوە لەسێدارە دراون، گەیشتووەتە 23 کەس.

This item is part of
XS
SM
MD
LG