Accessibility links

ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات کوبا بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بووە لە هەڵمەتێکی تێکدەرانە لە دژی ئەمەریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاپۆرتێکی 70 لاپەڕیی بە ناونیشانی "کوبا: پایتەختی کۆمۆنیستی سەدەی بیست و یەک" بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت کوبا بۆ دەیان ساڵ بەردەوامبووە لە هەڵمەتێکی سیخوڕی و تێکدەرانە لە دژی ئەمەریکا.

مارکو ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پێگەکەی لەسەر ئێکس نووسیویەتی،"بۆ زیاتر لە 60 ساڵە، حکومەتی کوبا پشتیوانی سەرەکی چەپڕەوی توندڕەو و وەک لایەنگری جیهانی سێهەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا بووە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مێژووی تەواوی سیخوڕی و خراپکاری کوبا لە وڵاتی ئێمەدایە ئاشکرا دەکات. خەڵکی ئەمەریکا شایەنی ئەوەن ئەمە بزانن."


ڕاپۆرتەکە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتووە،

بۆ دەیان ساڵە، حکومەتی کوبا هەڵمەتێکی بەردەوامی خراپکاری لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای وەڕێخستووە. ئەو هەڵمەتە کە دزەی کردووەتە هەرە پلە بەرزەکانی حکومەتی ئەمەریکا، وەچە چالاکەکانی ئەمەریکایی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و ڕای هێناون و لە خاکی ئەمەریکادا پشتیوانی لە ژمارەیەکی زۆر و بێ وێنەی تێرۆرسمی چەپڕەو کردووە و بە شێوەیەکی بەردەوام و کاریگەر دزەی کردووەتە بەشی زانیاری هەواڵگری کە لە مێژووی ئەمەریکادا بێ وێنەیە.

هەڵمەتی کوبا لە دژی ئەمەریکا وێنەی نەبووە. ئەو هەڵمەتە نارێکوپێک و بەشێوەی نەهێنییە – تەنانەت هاڤانا لە ئەوپەڕی دەستەڵاتی لەشکریی خۆی، لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەی ئاساییدا هەرگێز توانایی شکستدانی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای نەبووە. بەجێگای ئەوە، کووباییەکان شێوازێکی نوێ بۆ شەڕێکی تەواو و دڕێژخایەن گرتە بەر کە ئەرکەکانی سیخوڕی، دزەکردن، تێکدان، پێکهێنانی تۆڕەکانی بە وەکالەت و ژێرخانی شۆڕشگێڕی و سەرهەڵدانیان ڕێک خست بۆ ئەوەی ئەمەریکا بکات بە دوژمنی خۆی.

بە پێچەوانەی هەر لایەنێکی دیکە لە حکومەتی شکستخواردووی کوبا، ئەو مۆدێلە سەرکەوتنی بەرچاوی بەدوادا بووە. زیاتر لە نیو سەدەیە، ئەو وڵاتە دوڕگە بچووکەیە بە ئابورییەکی بەرەو تێکڕووخان، لە ناوەندی تۆڕێکی بەربڵاوی نیوەگۆی زەوی چالاکی هەبووە. کووباییەکان مەشقیان بە دەیان هەزار چریکی چەپئاژۆ دیتووە و چەکداریان کردوون، چاودێرییان بە سەر چەندین سەرهەڵدانی توند وتێژئامێزانەدا هەبوو کە چەندین کیشوەری نوقمی تووشی ئاڵۆزی کرد و پشتیوانیان لە هێرشە خوێناوییەکانی توندڕەوان لە سەرانسەری ئەمەریکادا کرد. خودی ئەو دوڕگەیە بوو بە پەناگایەکی سەرەکی و پارێزراوی تێرۆرستە ڕاکردووەکانی ئەمەریکایی واتا ئەوانەی بە هۆی کاری بۆمبدانانەوە، دزی چەکدارانە و کوشتن لە چنگ داد ڕایان دەکرد و هەروەها بوون بە پێگەیەکی چالاک بۆ تاقمێک لە دەستەڵاتە بیانییەکانی دوژمنکار. بریکارە کووباییەکان دزەیان کردە هەرە پلە باڵاکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی جەنگ و بۆ زیاتر لە دەیان ساڵ مانەوەی بەنەهێنی و بەبێ ئەوەی پێیان بزانرێت چالاکییان کرد.

بەڵام سەرکەوتووترین و پایەدارترین ناوچەی بەربەرەکانی لە دژی ئەمەریکا لە بەرەی شەڕی ئایدیۆلۆژییدا ڕووی داوە. لە دەیەی 1960، ئەو حکوومەتە وەک کۆڵەکەی سەرەکی لە جۆری نویی مارکسیسم هاتۆتە کایەوە کە بە ئەرکی ڕقوکینەی بنچینەیی لە ویلایەتەیەکگرتووەکان و ڕۆژاوا پێک هاتووە.

کوباییەکان خۆیان بۆ دامەزراندنی و پەروەردەکردن و کۆکردنەوەی هاوپەیمانییەکی جیهانیی چالاکوانان و ڕۆشنبیران و گروپە سیاسییەکان لە دەوری ئەم دۆزە تەرخان کردووە و تۆڕێکی فرەوانیان بۆ شۆڕش و سەرهەڵدانیان دروستکرد کە پشکێکی ناڕێژەیی لە ناسراوترین و کاریگەرترین بزووتنەوە توندڕەوەکانی ئەمریکا و ڕێکخراوی سیاسی ناسراو بە دژی فاشیستی گرتەوە، ئەمڕۆ، ئەم تۆڕە هەروا پەیوەندی خۆی لە گەڵ ڕێکخراوە قازانج نەویستەکانی چەپی بە هێز، گرووپەنای ناسراو بە دژی ICE، گرووپە سوسیالیستەکان و ڕێکخراوە نیمچە سەربازییە مارکسییەکان لە سەرانسەری ئەمریکادا بەردەوام درێژە پێ دەدات.

ڕژێمی کوبا هەر لە سەرەتای ساڵانی دەستەڵاتی خۆیەوە پێی وابوو کە مانەوە و بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی بە شێوەیەکی دانەبڕاو بە پێشکەوتنی چەپی شۆڕشگێڕ لە ناوخۆی ئەمریکاوە پەیوەستە. ئەم بیرۆکەیە هەتا ئێستا یەکێک لە بنەما هاندەرەکانی سیاسەتی دەرەوەی کووبا بووە. بەڵام بە پێچەوانەی زۆربەی دەوڵەتە دوژمنکارەکانی دیکە، هەوڵەکانی کوبا بۆ داڕشتنی سیاسەتی ئەمریکا تەنیا بەهۆی بەرژەوەندییە جیۆپۆلەتیکییە مادییەکانەوە نییە. کوباییەکان هەمیشە شۆڕشیان لە ئەمریکا وەک ئامانجێک بۆ خۆیان زانیوە. بەبێ تێگەیشتن لە تایبەتمەندی ناوازە و دیاریکراوی خۆی ناکریت لە کووبای سەردەم تێ بگەین. لە ساڵی پێکهاتنی لە 1959 وە، هاڤانا توندوتیژی کۆمۆنیزمی بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە کردووە. بەڵام ئامانجی ڕاستەقینەی – لە سەرووی هەر دوژمنێکی ساتەوەختی ترەوە – هەمیشە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە.

شێوازی تایبەت و سەمەرەی مارکسیزم کە حکومەتی کوبا یارمەتی بە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی دا، بە شێوەیەکی ناوازە بۆ ئەم مەبەستە گونجاو بوو. لە کاتێکدا کۆمۆنیزمی سۆڤیەت زۆرجار بەهۆی نیگەرانییە بەکردەوانەی زلهێزە گەورەکانەوە بۆ پاراستنی ئیمپراتۆریەتی سۆڤیەت و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە ماددییەکانی لە سەرانسەری جیهاندا پاڵنەر بوو– جێنشینە کوبایەکەی بۆ "رزگارکردنی" باشووری جیهانی لە ستەمکارە کۆلۆنیالییە ڕۆژئاواییەکانی بنیات نرابوو. لە هزری کوباییەکاندا تەنیا یەک ڕێگا بۆ ئەم ئامانجە هەبوو، ئەویش لەناوبردنی ڕژێمی ئیمپریالیستی ئەمەریکایی بوو.
دیمەنی ناسراو لە کوبا وەک دەوڵەتێکی سەر بە یەکیەتی سۆڤیەتی پێشوو لە باشترین دۆخیدا کەموکووڕی تێدایە. لە دەمێکدا هاڤانا لە ماوەی شەڕی سارد هاوکاری نزیکی دەگەڵ مسکۆ هەبوو و بۆ نیازە سەرەکییە ماددییەکانی پشتی بە ڕووسیە بەستبوو، کوباییەکان هەرگیز تەنیا نوێنەری یەکیەتی سۆڤیەت نەبوون. لە ڕاستییدا، لە ماوی نێوە دوویەمی چەرخی بیستەمدا ، کووبا و یەکیەتی سۆڤیەت بوون بە جەمسەرە جیاوازەکان لە جووڵانەوەی مارکسیستی جیهانی. کومونیسمی کوبایی لە هەوڵی پێکهێنانی شێوازێکی مەترسیدار لە چەپئاژۆیی شۆڕشگێڕی بوو کە تەنانەت بە جێگای دژبەری چینایەتی تیشکی خستبووە سەر نارەزامەندییە نیژادی و کۆمەڵایەتییەکان، کە خۆی وەک لایەنی باڵادەستی ڕادیکالیزمی چەپ لە سەرانسەری جیهاندا نیشان دا.

لە کاتێکدا تێکڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت و گۆڕانکارییە قووڵە ئابووری و سیاسییەکانی چین تا ڕادەیەکی زۆر شێوازی کۆمونیزمی لەناوبرد، بەڵام پڕۆژەی مارکسیستی کووبا نەک هەر مایەوە، بەڵکو گەشەی سەند. دەستەڵاتی دامەزراوەیی لینینیزم و ستالینیزم و تەنانەت مائۆیزمیش – لانیکەم لە فۆرمەکانی ئۆرتۆدۆکسی ڕەسەنی خۆیاندا – بە توندی کەم بووەنەتەوە. بەڵام ئێستا پڕۆژەی ئایدیۆلۆژی کاسترۆ لە بازنەکانی چەپدا چ لە ناو ڕۆژاوا و چ لە دەرەوەی ڕۆژاوادا لە شتێکی هاوشێوەی باڵادەستی ئایدیۆلۆژی بەرخوردارە. بە وەرچەرخانی سەدەی بیست و یەکەم، هاڤانا جێگەی خۆی وەک پایتەختی ئایدیۆلۆژی چەپی توندڕەوی مۆدێرن چەسپاندبوو.

هەڵمەتی نێونەتەوەیی دژە ئەمەریکایی:
هاڤانا لە تۆڕە هەواڵگرییەکان و کاریگەرییەکانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کەڵک وەرگرتووە بۆ ئەوەی لەگەل وڵاتانی دەورگێر و ئەو بزووتنەوانەش کە دژی ئەمەریکان هاوبەندییەکی نوێ پێک بهێنێت. تەنانەت لە کاتێکدا کە تۆڕەکەی لەناو نەوەی داهاتووی چالاکوانانی چەپی ئەمریکاییدا فراوانتر و بەهێزتر دەکاتەوە، هاوکات هاوبەشی نوێی دروستکردووە و یان لەگەڵ حکومەت و بزووتنەوە بیانییەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا هاوبەشە کۆنەکانی چڕتر کردووە و ئامانجەکانی نوێ کردۆتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، چین و ڕووسیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هەردووکیان بریکارە هەواڵگرییەکانیان لە دوورگەکەدا سێ ئەوەندە زیاد کردوون.

بۆیە ئەو مەترسییانەی لە لایەن تۆڕی کوبا وە لەناو ئەمەریکادا لە گۆڕێدا هەن، بەهۆی تۆڕەکەیەوە لە دەرەوەی ئەمەریکاوە زیاتر دەبن. ئەم ڕژێمە وەک هۆکارێکی بەهێز بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی زۆر فراوانتری دژە ئەمەریکی هەروا بەردەوامە و خۆی وەک سەکۆیەکی بەهێز بۆ کۆمەڵێکی بەرفراوان لە نەیارانی بیانی بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئەمەریکا جێگیر دەکات. لە هەمان کاتدا کوبا وەک دەرکەوان خزمەت بە لایەنە دژە ئەمەریکییەکان دەکات بە جۆرێک دەستڕاگەیشتن بە کاریگەری و هەواڵگری ناوخۆیی لەناو ئەمەریکایان بۆیان دابین دەکات و بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ تاقم و بزووتنەوە ئەمەریکییەکان ئاسانکارییان بۆ دەکات. تۆڕەکووباییەکانیش کردەوەیەکی هاوشێوە پێشکەش دەکەن، واتا وەک ڕێڕەوێک بۆ ئێران، ڕووسیا و چەندین ڕژێمی دیکە بۆ ئەوەی پرۆژەی کاریگەری لە سەرانسەری ناوچەکەدا دابڕێژن.


ڕێکخراوە هاوتەریبەکانی کوبا:
ڕژێمی کۆمۆنیستی کوبا لە ڕێگەی تۆڕێک لە ڕێکخراوەکان، لە نێویاندا ئەوانەی کە پەیوەندی ئایدۆلۆژییان لە گەڵ ئەو ڕژیم هەیە و ئەو ڕێکخراوانەی کە لە هاوکاری ڕاستەوخۆ لە گەڵ هەواڵگری کووبا چالاکن، لە سەر هەڵمەتی خۆیان بە دژی ئەمەریکا هەرو بەردەوامن بریتین لە:
- ئەنستیتۆی کوبا بۆ دۆستایەتی لە گەڵ گەلان
- تۆڕی نیشتمانی لەسەر کوبا –
- سەندیکای پارێزەرانی نیشتمانی
- کۆڕبەندی گەل
- ڕێکخراوی کۆد پینک

This item is part of
XS
SM
MD
LG