Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕاپرسییەک کە پشتیوانی لە ڕێککەوتنی ئێران دەکات بڵاودەکاتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامی ڕاپرسییەک لە پلاتفۆرمی تروث سۆشیال بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا زۆرینەی بەشداربووان پشتگیری لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکەن.

بە پێی ئەو ڕاپرسییە، لە سەدا 60.4ی بەشداربووان پشتیوانیان لە ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کردووە و لە سەدا 23.7ی بەشداربووان دژی ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیەن.

سەرۆک ترامپ ئەنجامی ڕاپرسییەکەی لە پەیجی خۆیدا دووبارە بڵاوکردووەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕاپرسییەکە بدات. لە پۆستەکەدا هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ڕاپرسییەکە کە کێ ئەنجامداوە و چۆن ئەنجامدراوە، نەخراوەتەڕوو.

This item is part of
XS
SM
MD
LG