Accessibility links

ڕۆیتەرز: نێوەندگیران پێشنیاری ئاگربەست بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەکەن

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردووەتەوە نێوەندگیران پێشنیارێکیان پێشکەش بە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی گرژییەکانی شەڕە لەگەڵ ئەمەریکا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پێشنیازەکە ئاگربەستی 10 ڕۆژە لەخۆ دەگرێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکانی زیندووکردنەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمەریکا کە مانگی ڕابردوو گەیشتە ئەنجام.

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندبوو لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە پێشنیارەکانیان پێگەیشتووە. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی تا دێت بەرەو هەڵکشان دەڕوات.

ئیسماعیل بەقایی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی بخاتەڕوو، وتی ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند پێشنیازێک لە لایەن بەشێک لە نێوەندگیرانەوە بە کۆماری ئیسلامی گەیەندراوە.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی هێرشی کردە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز دەستی پێکرد.

This item is part of
XS
SM
MD
LG