Accessibility links

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەدات سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر عەقەبە لە ئوردن

ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی هەڵدانی مووشەک لە ئێرانەوە بەرەو شاری عەقەبە لە ئوردن لە نزیک سنووری ئیسرائیل بینراوە و ئەم هەڵدانیش لەوانەیە ببێتە هۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکەکان بۆ نێو خاکی ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشکرد ڕەنگە بەم هۆیەوە زەنگی ئاگادارکەرەوە لە باشووری ئیسرائیل چالاک بکرێت، هەروەها داوای لە هاووڵاتیان کرد ئەگەر ئاگادارکەرەوەکان دەنگی دایەوە بچنە ناو پەناگەکانەوە.

دوای ئەوەی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئوردن بڵاویکردەوە کە جارێکی دیکە زەنگی ئاگادارکەرەوەی لە وڵاتەکەدا چالاک کردووە، سەرچاوە ئوردنییەکان ڕاگەیاندووە ئەو مووشەکانەی ئێران بە ئاراستەی ئەو وڵاتە هەڵیداوە، بەر لەوەی بگەنە عەقەبە لە وڵاتەکەدا ڕێگرییان لێکراوە و تێکشکێنراون.

پێشتر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئوردن چۆڵکردنی فڕۆکەخانە و بەندەری نێودەوڵەتی عەقەبەی بەهۆی مەترسییەوە ڕاگەیاند و ئامۆژگاری هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە ئوردن کرد کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ فڕۆکەخانە یان بەندەرەکە بەدوور بگرن. بەڵام وتەبێژی حکومەتی ئوردن ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هیچ فەرمانێکیان بۆ چۆڵکردنی فڕۆکەخانەی عەقەبە یان بەندەر دەرنەکردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG